بانگه‌وازێک بۆ کوردستانیان و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه کوردی و عێراقیه‌کانی هۆڵه‌ندا
ڕۆژی سێشەمە 19/8/2014، له هۆڵی یانەی کوردی" میدیــــا"، لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، کۆمه‌ڵێک لە که‌سایه‌تی کۆچبه‌رانی کورد و نوێنەرانی چەند پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کۆبوونه‌وه، گه‌یشته چه‌ند بڕیاڕێک بۆهاوکاری و کۆمەكی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال و ناوچه کێشه له‌سه‌ره کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ دۆسته هۆڵه‌ندیه‌کاندا، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ند دڵسۆزێکی له خۆبووردوو، ڕایانگه‌یاند، هه‌وڵه‌کانیان گه‌یشتۆته ئه‌نجام و به‌رده‌وامه و توانیویانه، بڕی شه‌ش هه‌زار دۆشه‌ک و به‌تانی و جل و به‌رگی به‌کارنه‌هاتوو کۆبکه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماڵی ئیزیدی له هۆڵه‌ندا، ئه‌رکی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، ڕاسته‌وخۆ به ده‌ستێکی ئه‌میندا بۆ وڵات ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌نه‌وه، به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی کوردی "میدیــــا"له هۆڵه‌ندا.
به‌م نامه‌یه داوا له‌سه‌رجه‌م کوردستانیانی دڵسۆزی هۆڵه‌ندا و گه‌لانی مرۆڤ دۆستی دیکه و دۆسته هۆڵه‌ندیه‌کانمان ده‌که‌ین، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌توانن، هاوکاری و کۆمه‌کی برا ئیزیدی و شه‌به‌ک و کریستیان و ئاوا‌ره و ده‌ربه‌ده‌ره‌کانی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ستی تیرۆریستان بکه‌ن.
داواکارین له دڵسۆزان درێژە بە چالاکی نواندن بده‌ن و فشارەکان توندتر بکه‌نه‌وه لەسەر میری و پەرلەمانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا. بۆ بەدەنگه‌وه هاتنی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و هاوکارییەکان درێژەی هەبێت و به‌رده‌وام بێت و له کات و ساتی خۆیدا بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی ئاواره‌کان....ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
بۆ په‌یوه‌ندی به هۆی ئه‌م ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ و ئه‌درێسی ماڵی ئیزیدی له هۆڵه‌ندا:
Contact
Stichting Ezidis Charity Association
Johannes vermeerstraat 31
7131 TX Lichtenvoorde Oost-Gelre netherlands
Mobiel: 0685366597
0653269078، 0633153360
Email: [email protected] This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
Website: www.ezidi-nl.com
Bankrekeningnummer: NL 39 INGB 0006 088202
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
لە هۆڵەندا
له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسراوه‌دا دوو هاوپێچ به زمانی هۆڵه‌ندی نێردراون، شێوازی کۆمه‌ک و یارمه‌تیه‌کانی تێدا ڕوونکراوه‌ته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندی به "میدیــــا"ه‌وه به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه:
[email protected]
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
به‌روار: 22/08/2014
700 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|