له‌سه‌ر شنگال، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش ده‌ستگیركران
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ليژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كانی شه‌نگال پێكهێناوه و به بڕیاری ليژنه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ست NRT، كه‌وتووه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی رابردوودا ليژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كانی شه‌نگال پێكهێناوه‌و لیژنه‌كه‌ش له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی NRT به بڕیاری لێژنه‌كه تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌نگال و فه‌رمانده‌یه‌كی پله به‌رزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌ستگیركراون.
به‌پێی زانیارییه‌کانیش، لیژنه‌كه له ئێستادا لێپێچینه‌وه‌ی له حه‌وت به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی ناحیه‌ی شه‌نگالی ده‌ست پێكردوه.
پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای رووداوه‌كانی شه‌نگال رایگه‌یاند كه‌مته‌رخه‌می نواندن له هیچ كه‌سێك قه‌بوڵ ناكرێت و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرێت كه به‌رپرسن له پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكراون.
نالیا
به‌روار: 22/08/2014
3172 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|