بارزانی داوا ی لێدەکات هێزێكی نیزامی له پێشمه‌رگه دروست بكات
بارزانی داوا له وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات، ده‌ستی حزب له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، دووربخاته‌وه‌و هێزێكی نیزامی له هێزی پێشمه‌رگه دروست بكات.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به KNNی ڕاگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌وڵی جدیدایه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له وه‌زیری پێشمه‌رگه كردوه، پلانه‌كه‌ی بۆ به نیشتمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات‌و سوپایه‌كی نیزامی وه‌ك سوپای پێشكه‌وتوی هه‌موو وڵاتانی جیهان، له هێزی پێشمه‌رگه دروست بكات.
ئه‌و به‌رپرسه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت‌و وه‌ك سوپایه‌كی پێشكه‌وتوویان لێ بكرێت، هه‌وڵده‌ده‌رێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند وڵاتێكه‌وه، مه‌شق‌و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه بكرێت
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 22/08/2014
629 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|