مه‌ڵبه‌ندی موسڵ سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد
هێزێكی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی گوێر سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد، كه خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی دژ به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كردبوو .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: سێ رۆژ پێش ئێستا هێزێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی موسڵ كه له‌ژماره‌یه‌ك كادیر پێكهاتبوون، دوای گه‌ڕان و پشكنین توانیان سێ چه‌كداری داعش له‌ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی گوێری سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له به‌رنامه‌یاندا هه‌بووه چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دژ به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی داعش به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی موسڵن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 23 ساڵاندایه و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به‌رنامه‌یان هه‌بووه بۆ زیان گه‌یاندن به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.
پوکمیدیا
به‌روار: 22/08/2014
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|