کورد پارەی جەکەکان نادات
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت وه‌ك هاوكارییهو هه‌رێم هیچ پاره‌یه‌كی لهبهرامهردا نادرێ، به‌مه‌ش به‌هۆی كڕینی چه‌كه‌وه بارگرانی دارایی ناكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتان بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش به هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، وه‌ك هاوكارییه و هیچ پاره‌یه‌ك له‌هه‌رێم وه‌رناگیرێت.
قادر ره‌زگه‌یی وتیشی: بۆ كڕینی چه‌ك پێویسته به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بێت و په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی تر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وه‌ك هاوكاری به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت تاكو رووبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش ببنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێدانی چه‌ك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نها بۆ پارێزگاری كوردستان و عێراق نییه، به‌ڵكو بۆ پارستنی سه‌رجه‌م جیهانه له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، چونكه وه‌ك وڵاتان باسی ده‌كه‌ن مه‌ترسی ئه‌و تیرۆرستانه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهانه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات پێویسته له‌مه‌ودوا حكومه‌تی هه‌رێم له‌رووی چه‌كه‌وه زیاتر خۆی ئاماده بكات و له رێگای گرێبه‌سته‌وه چه‌ك له‌وڵاتان بكڕێت.
خەندان
بهروار: 21/08/2014
564 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|