سوید چه‌ند په‌نابه‌رێكی یەزیدیش دیپۆرت ده‌كاته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به KNNC گه‌یشتون، حكومه‌تی سویدی، له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رقاڵی دیپۆرتكردنه‌وه (به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه) و هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی په‌نابه‌ری ده‌ستپێكردووه كه ژماره‌یه‌كیان ئێزیدین.
كامه‌ران ئومێد كه‌ریم، یه‌كێكه له په‌نابه‌ره كورده‌كان له وڵاتی سوید، به KNNC راگه‌یاند؛ زیاتر له 26 په‌نابه‌ر له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌ستگیركراون و بڕیاره به‌زۆر بنێردرێنه‌وه بۆ باشوری كوردستان.
كامه‌ران، چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی سوید په‌نابه‌ره، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی سویدا كردووه و منداڵێكی هه‌یه، وتی: "شه‌وی رابردوو پۆلیسی كاروباری په‌نابه‌رانی سوید هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنم ئه‌نجامداوه و منیش زۆر به زه‌حمه‌ت توانیم هه‌ڵبێم و له‌ده‌ستیان ده‌ربازبم، چونكه پێشتر زانیبووم كه ژماره‌یه‌ك هاوڕێی دیكه‌م ده‌ستگیركرابوون و ئاماده‌كرابوون بۆئه‌وه‌ی بۆ كوردستان دیپۆرت بكرێنه‌وه".
ئومێد، ئومێد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌ئێستادا 26 كورد كه له‌ناویاندا كه‌سانی ئێزیدی و موسوڵمانی خه‌ڵكی دیاله و كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی تێدایه ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ی دیپۆرت بكرێنه‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌ره نیگه‌رانی ئه‌وه‌بوو، پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كاتێكداهه‌رێمی كوردستان و عێراق له جه‌نگدان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر پێكهاته ئێزیدییه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رنجی میدیاكانی سویدی بۆخۆی راكێشاوه.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 21/08/2014
682 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|