وێنەکانی تالەبانی دەبێت لاببرێن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا به‌بڕیارێك بووه، كه پێویسته ئه‌و بڕیاره هه‌موار بكرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه "ڤالا فه‌رید" سه‌رۆكی لژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بڕیاری په‌رله‌مان دانرابێت، پێویسته ئه‌و بڕیاره هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه سه‌رۆك كۆمار له‌عێراقدا گۆڕدراوه.
ڤالا فه‌رید، وتیشی: بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، پێویسته پرۆژه‌ی هه‌موار ئاماده بكرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كی هه‌موار پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
جێی ئاماژه‌یه، له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا وێنه‌ی "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری عێراق و "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵواسراون.
نەوا
به‌روار: 20/08/2014
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|