سوپاى تورک هێرشی کرده سه‌ر په‌یکه‌رى مه‌عسوم کۆرکوماز
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له ناوچه‌ى لیجه‌ى سه‌ربه ئامه‌د سه‌ربازانى تورک هێرشیان کرده سه‌ر په‌یکه‌رى شۆرشگێرى کورد مه‌عسوم کۆرماز.
هێرشه‌که پۆلیس رووبه‌رووى ناره‌زاى خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که بووه‌وه ، پۆلیس به بێبه‌زییانه ته‌قه‌ى له جه‌ماوه‌ر کرد و له ئه‌نجام دا مه‌هدى تاشکن گیانى له‌ده‌ست دا و (٤) که‌سیش به سه‌ختى بریندار بوون .
له‌سه‌ر له‌به‌یانى زووه‌وه سه‌ربازانى تورک له دژى په‌یکه‌رى قاره‌مانانى گه‌ل و پێشه‌نگى PKK مه‌عسوم کۆرکماز ده‌ستى به هێرشێکى به‌رفراوان کرد ..
هێرشه‌که پاش ئه‌وه هات که له شه‌وى رابردوووه ناوچه‌ى لیجه‌ى سه‌ر به ئامه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌کانى تورکه‌وه گه‌ماره‌و درابوو ئه‌و گه‌ماوه‌ر و هێرشانه به پاڵپشتى هه‌لیکۆپته‌ر و ماشینى زرێپۆشه‌وه پێک هات .
سه‌دان که‌س له گۆرستانى شه‌هیدانى ناوچه‌که که بۆ پاراستنى په‌یکه‌رى عه‌گید کۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک به گازى فرمێسکرێژ و ئاوى به‌ته‌وه‌ژم هێرش کرایه سه‌ریان له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا مه‌هه‌دى تاشکن و سه‌ڤاش تۆپکایا و چه‌ندین که‌سى دیکه بریندار بوون. به‌لام به هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یانه‌وه یه‌ک له برینداران به‌ناوى مه‌هدى تاشکه‌ن گیانى له‌ده‌ست دا و برینداره‌کانى دیکه له ژێر چاوه‌دێرى پزشکى دان .
سه‌ربازانى تورک له‌و هێرشه‌یان په‌یکه‌رى مه‌عسوم کۆرمازیان شکاند و زه‌ره‌ر و زیانى زۆریان به گۆرستان شه‌هیدان گه‌یاند و شه‌ر و پێکدادانان له‌م ساتانه‌ش دا به‌رده‌وامه .
گۆرستانى هه‌ڤیدار و شه‌هید ئامه‌د له پیرۆزباییه‌کانى ساڵوه‌گه‌رى قه‌له‌مبازى ١٥ ته‌باخ دا کرایه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامى سکالاى والى ئامه‌د ، دادگاى سزادانى بریارى خراپکردنى ئه‌و گۆرستانه‌ى ده‌رکرد.
فورات
به‌روار: 19/08/2014
622 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|