چەكی ئێرانی گەیشتە دەست پێشمەرگە
كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاریی سەربازیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و یەكەم كاروانی ئەو چەكانەش گەیشتووەتە بەرەكانی جەنگ لە ناحیەی جەلەولا.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند:" یەكەم كاروانی چەكی ئێرانی گەیشتووەتە دەست هێزەكانمان و لە ئێستادا ئامادەكراوە بۆ روبەروبونەوەی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: " جۆری ئەو چەكەی لەیەكەم كاروان گەیشتووەتە دەستمان لە جۆری (هاوەن)ە و چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا چەكی دیكەش بگاتە بەرەكانی جەنگ لە میحوەری خانەقین.

هەروەها ئاشكراشی كرد، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ئامادەكاری تەواودان بۆ هێرش كردن و پاك كردنەوەی ناحیەكانی جەلەولا و سەعدیە لە دەستی چەكدارانی داعش.

بەپێی زانیارییەكان ئانادۆڵو، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە سنوری قەزای خانەقینەوە هاوكاری زەمینی و ئاسمانی هێزەكانی پێشمەرگەی كردووە لە سنوری ناحیەی جەلەولا.

بە هۆی ئەوەی خانەقین كەمتر لە 5 كیلۆمەتر دوورە لە سنورەكانی ئێران، بۆ ئەگەری هەرجۆره‌ بەرپرچدانەوەیەك، كۆماری ئیسلامی ئێران هێزەكانی یەكەی 81ی زرێپۆشی سوپای پاسدارانی لەسەر سنورەكانی خۆی لەگەڵ عێراق كۆكردۆتەوە.
نالیا
به‌روار:  19/08/2014
792   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   673
کۆی سه‌ردان:   29257522