وهزیری دهرهوهی سوید لە ههولێرە
ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 8 بە کاتی هەولێر، کارل بیلت، وەزیری دەرەوەی سوێد لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئەوروپا دوای سەردانكردنیان بۆ شاری بەغدا، گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
بە پێی زانیارییەکانی رووداو ئێستا وەزیری دەرەوەی سوێد و شاندی یاوەری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەو وەفدە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و سەردانی ئاوارەکانی کەمپی بەحرکەش بکەن، هەروەها لەگەڵ چەند رێکخراوێک کۆببنەوە.
دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەک لەلایەن گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، خەڵکێکی زۆر ئاوارەی باشووری کوردستان بوون و چەند دەوڵەتێک تا ئێستا هاوکاری مرۆییان بۆ باشووری کوردستان ناردووە.
ڕووداو
بهروار: 19/08/2014
430 جار خوێندراوهتهوه
|