لاوێکی کورد یەکەمی بەریتانیایە
هێمن ئەحمەد خوێندکارێکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵە، لەسەر ئاستی بەریتانیا لە خوێندنی ماتماتیک پلەی یەکەم بەدەست دێنێت و بڕوانامەی ماستەر بەدەست دێنێت، هاوکات بەهۆی زیرەکییەوە لەهەمانکاتدا دوو بڕوانامەی ماستەر لە یاسا و ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا بەدەست دێنیت، بەو بۆنەیەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خەڵاتی تایبەتی پەرلەمانی کوردستانی پێدەبەخشیت.

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئاب، لەمیانی پێشوازیکردن لە هێمن ئەحمەد و خێزانەکەی، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەستخۆشی لەو خوێندکارە کوردە کرد، کە لەسێ بواری جیاوازدا (ماتماتیک. ئەندازیاریی، یاسا) لەسەر ئاستی بەریتانیا پلەی یەکەم بەدەستدێنێت، لەو بارەیەوە، سەرۆکی پەرلەمان وتی :تۆ سەری خۆت و خێزانەکەت و هەمو کوردت بەرزکردووەتەوە، ئەمە یەکەمجارە کوردێک بەو تەمەنەوە ئەو توانا بەرزە بەدەست بێنێت، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان شانازی بە تۆوە دەکەین، هیوادارین لە داهاتوودا چەکی زانست و زانییارییەکانت بۆ خزمەتی نەتەوەی کورد بخەیتە کار.

لەبەرامبەر وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، هێمن ئەحمەد، سوپاس سەرۆکی پەرلەمانی کرد و وتی "ڕۆژێکی خۆشە ئەمڕۆ من لە پەرلەمانی وڵاتەکەی خۆم سەرۆکی پەرلەمان خەڵاتم دەکات بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەزانست پێی گەیشتووم، من بەدەر لەو بڕوانامانەی کە لە بواری (ماتماتیک و ئەندازیاریی و یاسا)دا بەدەستمهێناون، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد پڕۆفیسۆرێک وانەم پێدەڵێت کە دووەم پڕۆفیسۆری جیهانە لە بواری زانستدا و تاکە قوتابیم لە بەریتانیا بەو تەمەنەوە ئەو بڕوانامانە بەدەست بێنم.!
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  19/08/2014
393   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   683
کۆی سه‌ردان:   29229217