"پێنج هه‌زار چه‌كداری عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب لەگەڵ پێشمه‌رگه شەڕی داعش دەکەن"
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و بۆ شه‌ڕكردن له دژی چه‌كدارانی (داعش) پێنج هه‌زار چه‌كداری هۆزی لوههیب له ناحیه‌ی گوێر، چونه پاڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه به (سۆمه‌ریه نیوز)ی رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار چه‌كدار له هۆزی لوههیب به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ته‌ها محه‌مه‌د شهحازه له ناحیه‌ی گوێر چوونه پاڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، و له‌ئێستادا شان به‌شانی پێشمه‌رگه له‌دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات وتیشی: له‌پێناو ده‌رپه‌ڕاندن و راوه‌دونانی گروپه چه‌كداره‌كان، ئه‌و چه‌كداره عه‌شایه‌رانه ئاماده‌یی خۆیان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو.
له 6ی ئه‌م مانگه‌دا، دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناحیه‌ی گوێری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، به‌ڵام دواتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
نەوا
بهروار: 19/08/2014
377 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|