دیمەنێک لە چیای شنگاڵ

             *
کامیل ژیر

             *
هەرچی بڵێم بۆ شنگاڵ و بۆ داستانی چیای شنگاڵ
ناکاتە گریان و شین و هاواری دایکی یەک منداڵ
ئەوە زارۆکی ساوایە، بێ شیرو ئاو
لەبەر گڕەی چلەی هاوین، لەبەر هەتاو
ئەبرژێت و لەگەرمانا بێ گڕوگاڵ، نووزەی نایە
ئەسووتێت و لەبرسانا  زمانی لاڵ، ناڵێ دایە
تەنیا بە چاو
نیگای شێواو
ئەپرسێ بۆچی بەمجۆرە
سزام ئەدەن لەم بەرخۆرە!؟
بزنەڕیشێ  بە پای پەتی
تێر پێکەنی و ئنجا وتی
نازانی بۆ وەها مردی!؟
هەم زەردەشتی و هەمیش کوردی
***
ئەی دایکەکان
ئەی باوکەکان
براو خوشکان
هەموو بەشمان
سووتاندن و سەربڕینە
چاری ئێمە  راپەڕینە
سا  راپەڕن ، راپەرینێکی دەستوبرد
بۆ بەرگری لەکوردستانی دایکی کورد
بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرتاپاسەر
بۆ هەستان و شەبەیخوونی دوژمنبەدەر
10/8/2014
              --------
به‌روار:  18/08/2014
391   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   671
کۆی سه‌ردان:   29251312