هێرشی ئاسمانی ئەمریكا دژی داعش بەردەوامە لە موسڵ

بەیانی ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەستیان بەبۆردومانکردنی مۆڵگه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش  کردۆتەوە له‌دەوروبەری بەنداوی موسڵ.

سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشكرای كرد كه‌ بەیانی ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەستی بە بۆردومانکردنی دەورووبەری بەنداوی موسڵ کردۆتەوە بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی داعش تێدا مۆڵگەیان داناوە.

هاوکات فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكان لە پەنتاگۆن رایگه‌یاند دوێنێ‌ یەكشەممە فرۆكە شەڕكەرەكانی سوپای ئەمریكا 14 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەند پێگەییەكی ستراتیژی چەكدارانی داعش لە بەنداوی پارێزگای موسڵ ئەنجامداوە.

بەپێی ئامارێك كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەنتاگۆن ئاشكرایكردووە، دوێنێ‌ یەكشەممە فرۆكە جه‌نگییه‌كانی سوپای ئەمریكا 14 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند پێگەییەكی ستراتیژی چەكدارانی داعش لە نزیك بەنداوی موسڵ ئەنجامداوە .

بەپێی زانیارییەكانی ئەو فەرماندییە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو 14 هێرشە چڕە ئاسمانییانەی فرۆكە شەڕكەرەكانی سوپای ئەمریكا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی بەنداوی موسڵ بووە كە چه‌ند رۆژێكه‌ چەكدارانی داعش دەستیان بەسەردا گرتووە.

بەگوتەی فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە زیانەکانی داعش لەو هێرشانەدا بێجگە لە کوژران و برینداربوونی دەیان چەکداریان کە بەشێکیان رەگەزنامەی سوری و سعودییان هەڵگرتووە، هاوکات ٧ ئۆتۆمبیلی جۆری هەمه‌ر و ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیان بۆردوومان کراون و بەجێیان هێشتووە.

لە ماوەكانی پێشووتر واشنتۆن رایگەیاند كه‌ سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما فەرمانی كۆنترۆڵكردنەوەی بەنداوی موسڵ و دەركردنی چەكدارانی داعشی لەو بەنداوە دەركردووە.

ئەو بەنداوە بەناوچەیەکی ستراتیژی سەربازی و مرۆیی هەژمار دەکرێت و لەگەڵ دەستیپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکاش، پاش گوێر و مەخمور کە لەشاری هەولێرەوە نزیکە، فرۆکە جەنگییه‌كانی ئەمریکا دەستیان بەبۆردومانکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە بەنداوی موسڵ کرد.
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  18/08/2014
379   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   686
کۆی سه‌ردان:   29256935