ده‌ستگیركردن و ئازادكردنی هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی
به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له دادگا گرتبوو هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی و مامێكی ده‌ستگیركران و دانیشتنی دادگاش بۆ 26ی مانگ دواخرا.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی به ئێن ئاڕتی راگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی داوایان له دادگا كردبوو مه‌حمود سه‌نگاوی تۆمه‌تبارى سێهه‌می دۆسیه‌ی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مامێكی كاوه گه‌رمیانی به بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك له گه‌رمیان ده‌ستگیركران.
راشیگه‌یاند دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان ئازادكران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر دانیشتنی دادگا بۆ رۆژی 26ی ئه‌م مانگه دواخرا.
پێشتر مه‌حمود سه‌نگاوی كه له ئێستادا سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانی جه‌نگ له ميحوه‌ری جه‌له‌ولا – خانه‌قین ده‌كات، له سه‌ر بڕیاری دادگا بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ ده‌ستگیركرا و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵێنی به بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی دابوو تاوانبارانی دۆسیه‌كه له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدابن به پێی یاسا سزا ده‌درێن.
نالیا
به‌روار: 18/08/2014
453 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|