عەلی باپیر دەڵێ هێرشەکانی داعش دەبێ پەرپەرچ بدرێنەوە
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، پێی وایه ئه‌وه‌ی داعش ئه‌نجامی ده‌دات داگیركارییه و كاره‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و ده‌شڵێت: به‌پێی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پێویسته ئه‌و په‌لامارانه به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه.
عه‌لی باپیر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: داعش كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌و ئیدیعایان هه‌یه پشت ئه‌ستور نییه به شه‌رع، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خه‌ڵك بێت، نه‌ك له‌رێی هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵكی‌و خۆ سه‌پاندنه‌وه.
وتیشی: ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات، جۆرێكه له داگیركاری و به‌پێی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش پێویسته ئه‌و په‌لامارانه به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به رفاندنی ژنانی ئێزدی و مه‌سحییه‌كانیش ده‌ركردنیان له‌ناوچه‌كانیان، وتی: به‌دیلگرتنی ئافره‌تان و كوشتنی هاووڵاتی بێ گوناح له به‌رنامه‌و پرۆگرامی شه‌رعدا جێی نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ركردنی مه‌سیحی و ئێزدی به‌وشێوه‌یه‌ی داعش ده‌یكات له ئیسلامدا هه‌بووایه ئه‌وا ده‌بوو له‌ماوه‌ی 13 سه‌ده‌ی رابردوودا شوێن كه‌وتوانی ئایینه‌كانی دیكه له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا جێگایان نه‌بووایه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
نەوا
به‌روار: 17/08/2014
361 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|