به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "کاک عه‌لی سه‌عید
رۆژ: 16/08/2014
ژماره: KVA.SA 2014.08.16. 11
پرسه‌نامه‌ی "میدیـــــــــا"
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "کاک عه‌لی سه‌عید"
باوکی هاوکارمان کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید
برا و هاوکاری به‌ڕێزمان کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید،
به‌ڕێزان خانه‌واده و که‌سوکاری خوالێخۆش بوو،
خوشکی به‌ریزمان خاتوو سازان عه‌لی سه‌عید
پاش سڵاو و ڕێزی بێپایان...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هه‌واڵی کۆچی باوکی به‌ڕێزتان خوالێخۆش بوو (کاک عه‌لی سه‌عید) مان بیست، پرسە و هاوخەمی دڵسۆزانه‌ی خۆمان و هاوکارانمان له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ی هۆڵه‌ندا، ئاڕاستەی به‌ڕێزتان و خوشک و برایانی دیکه‌تان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان دەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه دوا ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشه‌ره‌که‌تان بێت و ئارامی و سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌که‌تان بگه‌ڕێته‌وه.
خوالێخۆشبوو (کاک عه‌لی سه‌عید)، به‌داخه‌وه سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 16-08-2014 پاش نه‌خۆشیه‌کی قورس له شاری سلێمانی، ماڵئاوایی له خۆشه‌ویستان و که‌سوکاری کرد.
خوالێخۆشبوو ده‌کاته باوکی خاتوو سازان عه‌لی سه‌عید هاوسه‌ری کاک ئاری قه‌ره‌داخی له شارۆچکه‌ی زاندام و کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له ئه‌مستردام.
بۆ ئاگاداری دۆستانی، که‌سوکاری خوالێخۆشبوو کاک ئیبراهیم ئێسته له کوردستانه و ڕۆژی 26-08-2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی پرسه بۆ باوکی خوالێخۆشبووی دادەنێت.
ناونیشان و ته‌له‌فۆنی خاتوو سازان عه‌لی سه‌عید:
Sazan Said
Wibautstraat 110
1505 CJ Zaandam
Mob: 0618280452
بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ڤایبه‌ر و ئیمایڵی کاک ئیبراهیم:
+964770087066
Viber: 06-16421826
[email protected]
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
له هۆڵه‌ندا
بهروار: 17/08/2014
273 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|