له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی هه‌ولێر په‌یكه‌ره‌كه ی خالێقی ده‌شكێنێم
چوار ساڵ له‌مه‌و پێش سامان هیدایه‌تی په‌یكه‌رساز په‌یكه‌رێكی بۆ هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی دروست كرد، به‌ڵام ماوه‌ی چوارساڵه په‌یكه‌ره‌که‌ی له‌ماڵه‌وه‌یه و ڕێگه نه‌دراوه له‌شوێنێكی گشتی شاری هه‌ولێر دابنرێت.
سامان هیدایه‌ت، خاوه‌نی په‌یکه‌ری مه‌زهه‌ری خالقی به ماڵپه‌ڕی NRT، ڕاگه‌یاند" له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ئه‌م په‌یكه‌ره‌كه‌م دروستكردوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له به‌رپرسانی ئیداری و ڕۆشنبیری هه‌ولێر ڕێگه ناده‌ن ئه‌و په‌یكه‌ره له‌شوێنێكی هه‌ولێر دابنرێت، بۆیه بڕیارمداوه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی و له‌ناو شاری هه‌ولێر په‌یكه‌ره‌كه ده‌شكێنێم".
ئه‌و په‌یکه‌رسازه‌ی هه‌ولێر وتیشی:" گومان ده‌که‌م ڕێگه‌نه‌دان به‌دانانی په‌یكه‌ره‌كه به‌هۆی ملاملانێی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌بێت، چونكه مه‌زهه‌ری خالقی كه‌سێكی نزیكی یه‌كێتیه و خزمی جه‌لال تاڵه‌بانیه".
سامان وتیشی:" ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رێكی كه‌سایه‌تێكی پارتی بوایه ئه‌وا بێ گومان به‌ئاسانی شوێنی بۆدابین ده‌كرا و ڕێگه‌ی پێ ده‌درا".
سامان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ی خالقی بشکێنێت و ده‌ڵێت" له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو په‌یکه‌ره ده‌شکێنم".
هاوکات به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ره‌تی ده‌کاته‌وه هۆکاری ڕێگه‌نه‌دان به په‌یکه‌ره‌که‌ی خالقی ململانێی سیاسی بێت.
هه‌مزه حه‌مید، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند" به‌پێی رێنمایه‌كانی پارێزگا رێگه‌نادرێت په‌یكه‌ری كه‌سانی زیندوو له‌پایته‌خت دابنرێت، هیچ په‌یوه‌ندی به ململانێی سیاسیه‌وه نیه".
ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی په‌یكه‌رێك بۆ هونه‌رمه‌دن ئه‌حمه‌د سالار دروستكرا، به‌ڵام ڕێگه نه‌درا دابنرێت، بۆیه په‌یكه‌ره‌كه هێنرایه شاری هه‌ولێر و دانرا.
نالیا
به‌روار: 01/08/2014
396 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|