لە چین پاپۆڕێ نەوتی هەرێم فرۆشرا
كه‌شتییه‌ك نه‌وتی هه‌رێم له ده‌ریای باشووری چین به‌تاڵكراو كڕیاره‌كه‌شی تا ئێستا دیار نیه، ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ده‌ریاوانیش ده‌ڵێت، كه‌شتییه‌كه له‌رێوشوێنێكی یاساییدا به‌تاڵكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بۆ یه‌كه‌مجار دانی به‌وه‌دانا كه نه‌وتی نێو كه‌شتیی كالاڤریتا به كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی فرۆشراوه، ده‌شڵێت، گه‌یشتنی ئه‌و كه‌شتییه به ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌یه‌كی بازرگانیه‌و په‌یوه‌ندی به حكومه‌ت و كۆشكی سپییه‌وه نیه، برێت مه‌كگۆركیش ده‌ڵێت، ئه‌مریكا فرۆشتنی نه‌وتی هیچ به‌شێكی عێراق قه‌ده‌غه ناكات.
له پێشهاتێكی نوێ‌دا به ئاراسته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له بازاڕه‌كانی جیهان، كه‌شتی یونایتد ئیمبڵیم كه رۆژی 20 ی حوزه‌یران زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی به به‌های 100 ملیۆن دۆلار باركردبوو، له ده‌ریای باشووری چین به‌تاڵكراو نه‌وته‌كه‌ی بۆ نێو كه‌شتییه‌كه‌ی دیكه گوازرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كڕیاره‌كه‌ی دیاری بكرێت.
لای خۆیه‌وه كۆستاس جۆرجۆپۆلۆس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌كرێگرتن له ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ده‌ریاوانی به رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌شتییه له رێوشوێنێكی یاسایدا به‌تاڵكراوه، ئه‌و كه‌شتییه كه كێشه‌كه‌ی 161 هه‌زارو 724 تۆن بووه، به دوری 20 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی مالیزیا له‌نێو ئاوه‌كانی ده‌ریای باشوری چین له‌نگه‌ری گرتووه.
سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی دواتری كه‌شتیه‌كه‌ش، فه‌رمانده‌ی كه‌شتیه‌كه به رۆیته‌رزی وتوه، كۆنتڕۆڵی كه‌شتییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی خاوه‌نه‌كانیدایه، هه‌ركاتێك ئه‌وان په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن، فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماری هارف یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كه‌شتی كلاڤریتا كه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی پێیه‌و له رۆژی شه‌ممه‌وه گه‌یشتۆته نزیك كه‌ناراوه‌كانی ته‌كساس، مه‌سه‌له‌یه‌كی بازرگانیه‌و په‌یوه‌ندی به حكومه‌ت و كۆشكی سپییه‌وه نیه.
هارف ره‌تیشیكرده‌وه فشار له‌سه‌ر دادوه‌ره‌كه‌ی دادگای ته‌كساس دروستكرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی په‌شمیان بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌یدا، نانسی كه‌ی جۆنسنی دادوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌شتییه‌كه ده‌ریكردووه، جێبه‌جێ ناكرێت، پاساوی وه‌ستانی كه‌شتییه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه، له كاتێكدا شاره‌زایان ده‌ڵێن، هۆكاری نه‌چوونه پێشه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه بۆ ته‌نكاوه‌كانی ویلایه‌تی ته‌كساس، گه‌وره‌یه‌كه‌یه‌تی نه‌ك گرفتی یاسایی.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ماری هارف بۆ یه‌كه‌مجار دانی به‌وه‌دانا كه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم به كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا فرۆشراون.
هاوكات برێت مه‌ك گۆرك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵوێستی ره‌سمی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه نه‌وتی عێراق موڵكی هه‌موو عێراقیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌مریكا داوا له هه‌رێم و به‌غداد ده‌كات كێشه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وتیشی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كردن و رێگری له فرۆشتنی نه‌وتی هیچ به‌شێكی عێراق ناكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به رێگه‌دان به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم لێكده‌درێته‌وه.
کەئ ئێن ئێن
به‌روار: 01/08/2014
258 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|