مردنی بۆمب هاوێژەکەی هێرۆشیما
دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە دوا كەسی تاقمی ئەو فڕۆكەی كە بۆمبە ئەتۆمییەكەیان بە سەر شاری هێرشیمای ژاپۆندا بەردایەوە لە تەمەنی (93) ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

(تیۆدۆر ڤان كیرك) تەنیا كەسی تاقمی ئەو فڕۆكەیە بوو كە بۆمبە ئەتۆمییەكەیان بە سەر شاری هێرشیمای ژاپۆندا بەردایەوە و لە ژیاندا مابێت، ئەمڕۆ لە تەمەنی (93) ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

تیۆدۆر ڤان كیرك ماوەی چەند ساڵێكە لە خانەیەكی پیران لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریكا ژیان بەسەر دەبات و ئەمڕۆ بە هۆی پیریی و نەخۆشییەوە گیانی لە دەستداوە.

 تیۆدۆر ئەو كەسە بوو كە بۆمبەكەی لە جێی خۆی لە ناو فڕۆكەكە ترازاند و لە ناوەراستی شاری هێرۆشیما خستییە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ (140) هەزار كەس گیانیان لە دەستدا.

بۆمبەكە ناوی (Little Boy) لێنرابوو، لە سەعات (8:15) ی سەر لەبەیانی رۆژی (6ی ئابی 1945) بەسەر شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن بەردرایەوە، سێ‌ رۆژیش دواتر بۆمبێكی ئەتۆمی دیكە بەسەر شاری ناكازاكی بەردرایەوە، ئەو دوو بۆمبەش كۆتاییان بە جەنگی دووەمی جیهانی هێنا كە نزیكی شەش ساڵ بەردەوام بوو تیایدا (55) ملیۆن كەس گیانیان لە دەستدا.

خەڵک
به‌روار:  31/07/2014
347   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   654
کۆی سه‌ردان:   29249672