دوو تاوانبارەکە دانایان ناوە بە تاوانەکەدا
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی په‌یام ده‌ستگیركراون و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
له‌و باره‌یه‌وه "عه‌مید تارق" به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌تدا به نه‌وای ڕاگه‌یاند: له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بێژه‌ره‌ی كه‌ناڵی په‌یام به برینداری گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و هێرش كرابووه سه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكرد بۆ دهستگیركرنی تۆمه‌تباران.
ڕونیشیكرده‌وه: دوای هه‌وڵێكی پۆلیس دوو كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركران و دوای ده‌ستگیركردنیشیان دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و ئه‌و دووتۆمهتباره ته‌مه‌نیان 18 و 20 ساڵن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه له ناو ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌ر گواستنه‌وه‌دا بوون و گۆرانیان به مۆبایله‌كانیان لێداوه، پاش ئه‌وه‌ی بێژه‌ره‌كه داوایان لێده‌كات كه ئه‌و گۆرانیانه لاببه‌ن لێیان ده‌بێته ده‌مه‌بۆڵه، پاشتر بێژه‌ره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كات كه له شوێنێكی تر له هه‌ردوكیان ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ش هه‌رسێكیان واته دوو تۆمه‌تبار و په‌یامنێره‌كه ده‌چنه شوێنێكی تر و ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی په‌یام ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دهۆك ڕونیشیكرده‌وه: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڵێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ڕووداوه‌كه ده‌كرێت.
جێی باسه، بۆ ڕاستی رووداوه‌كه نه‌وا په‌یوه‌ندی كرد به "ئه‌یهان سه‌عید" بێژه‌ری كه‌ناڵی په‌یام ئه‌وه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه كه به‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌دا ده‌مه‌بۆڵه‌یان بووه، بهلاَم به دووری زانی ئه‌و ڕووداوه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه هه‌بێت.
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه: كه به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ری.
نەوا
بهروار: 30/07/2014
349 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|