بەکارهێنانی ئنتەرنێت لە ژێر چاودێری
مەنووجەری تووتنچی
ئاگادارێک بۆ بەکارهێنەرانی ئنتەرنێت بڵاو بۆتەوە کە سیستەمێکی بەدواکەوتنی (شوێنی پێ هەڵگر) نوێ، چاودێری سەرجەم چالاکیەکانیان لە ناو تۆری ئنتەرنێت دەکا و تەواوی ئەپلیکەیشن و پرۆگرامەکانی پێشگیری لەم چاودێرییەی لەکار خستووە.
ئەو ئاگادارییە لەلایەن گروپێک لە توێژینەرەکان بڵاو بۆتەوە کە هەستیان بە بەکارهاتنی ئەو سیستەمی چاودێرییە لەسەر هەزارەها ماڵپەر بوون.
ئەو سیستەمە بە بەد بەکارهێنانی ئەو کۆدانەی کە بناغەی وێبی پێ ساز کراوە، توانای ئەوەی هەیە کە بۆ هەر بەکارهێنەرێک پێناسەیەکی تایبەت بۆ چاودێری کردنی چالاکیەکانی ساز بکات.
تا ئێستا دەسنیشانکراوە کە ماڵپەرە حکومییەکان، شۆپە نۆنلاینەکان و ماڵپەرە پۆرنۆگرافییەکان ئەو سیستەمی بەدوا کەوتن بەکار دەهێنن.
لە وتاری بڵاوکراوە لە لایەن ئەو توێژینەرانە هاتوو: ئەو شێوازانەی شوێنی پێ هەڵگرتن کە خوێندەوەمان لەسەر کردوون، لەم لایەنە را زۆر پێشکەوتوو دیارن چوون دەستنیشان کردن و کۆنترۆلیان زۆر زەحمەت و بەرانبەر بە سرینەوە یان پێشگرتن خۆراگڕن.
ئەو گروپە، کە لە توێژینەرانی زانکۆی پرنستۆن لە ئەمریکا و زانکۆی لوون لە بەلجیکا پێکهاتووە، شێوازەکانی بەدواکەوتنی بەکارهاتووی نزیک ١٠٠ هەزار ماڵپەری بەناوبانگیان لێکداوەتەوە. ئەوان هەستیان بە ئەم مەبەستە کردووە کە زۆربەی ئەو ماڵپەرانە بەکار هێنانی شێوازی ناسراوی کووکی [Cookie] یان بەڵاوە ناوە و لە چەند شێوازی نوێ زیرەکتر بەهرە دەبەن.
 
زیاتر لە ٥% لە ماڵپەرەکانی لێکدراو لەلایەن ئەم گروپە، شێوازێک بە ناوی "فینگەرپرینتی کانواس" canvas fingerprinting بەکار دێنن. کانواس لە زمانی پرۆگرام نووسین‌دا بە بەشێک لە وێبگەڕەکان دەوترێت کە رەسمی ماڵپەرەکان نمایش دەکات.
ئەم شێوازە وێبگەڕی ناچار بە سازکردنی رەسمێکی نهێنی لە کانواسی خۆی دەکات. جیاوازێ وردەکانی کە لە ڕێکخستنەکانی ناو کۆمپیوتەرەکان‌دا هەیە دەبێتە هۆی لێکجیابوونەوەی رەسمەکانی سازکراوی هەر بەکارهێنەر لەوانی‌تر و ئەمە توانای ناساندنەوەی هەر کۆمپیوتەرێک بەرهەم دەهێنێت.
دەتوانین لە ماڵپەرە بەناوبانگەکانی کە ئەم شێوازە بەکار دەهێنن. ماڵپەرە کۆشکی سپی ئەمریکا، رۆژنامەی سان فرانسیسکۆ کرانیکڵ و چەندەها ماڵپەری پۆرنۆگرافی ناو بەرین.
زۆربەی وێبگەڕەکانی نوێ ئامرازێکیان هەیە کە ڕێدەدا بە بەکارهێنەران بتوانن پێش شوێنی پێ هەڵگرتنی ئەو ماڵپەرانەی کە سەیریان دەکەن بگرن. زۆربەی کۆمپانیاکانی رێکلام بەدوای رێگایەک بۆ بەدەست هێنانی مێژووی وێبگەردی بەکارهێنەرانی ماڵپەرەکانن تا لەم رێگەیە بتوانن بەشێوازێکی زیرەکتر رێکلامەکان نمایش بدەن.
ئەو گروپە هەروەها چەند شێوازی پێشگیری لە شوێنی پێ هەڵگرتن لە کانواسی لێکداوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ یەکە لە وێبگەڕەکانی کە تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە توانای پێشگیری لە ئەو سیستەمەیان نەبووە. لەم تاقیکردنەوەدا تەنیا وێبگەڕی "تۆر" Tor توانای ناسین و پیشگیری لەو شێوازەی شوێن پێ هەڵگری هەبووە و لە بەکارهێنەران دەپرسێ کە ئایا خواستی بەردەوام بوون لەم ماڵپەرەیان هەیە یان نا
کۆمپانیای بەدواکەوتنی <AddThis> بە ماڵپەری "پرۆ پابلیکا"ی ووتوە کە " فینگەرپرینتی کانواس"ی لە زیاتر لە ١٣ ملیۆن ماڵپەری کە هەر ئێستا لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە رێکەوتننامەیان هەیە تاقی کردۆتەوە. ئەوەشی دڕکاندووە کە بڕیاری واز هێنانی بەکارهێنانی ئەو شێوازەیان داوە بەهۆی ئەم مەبەستە کە ئەو شێوازە لە دەستنیشان کردنی بەکارهێنەران زۆر ڕاست نییە.

سەرچاوەکان:
١- ماڵپەری کۆمپانیای AddThis Here
٢- ماڵپەری کۆمپانیای پرۆپابلیکا Here
٣- ماڵپەری بی بی سی Here

به‌روار:  30/07/2014
664   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   803
کۆی سه‌ردان:   29234455