سنووری کوردستان لە حەمرین دیاری دەکەین
مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، ئه‌و ده‌نگۆیه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه ته‌قه‌مه‌نی و خوارده‌مه‌نی پێناگات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: له‌سه‌ر حه‌مرین سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌ین.
مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ڕایگه‌یاند: پێم وایه له دوای ئه‌مریكاوه، هیچ هێزێك نیه هێنده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه له ڕووی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، به‌هێز بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده وره‌ی به‌رزه، كه ئه‌وان هه‌را هه‌را ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌ن، ئه‌مان یه‌كی بۆقێكیان پێیه و بۆقیان بۆلێده‌ده‌ن و گاڵته به تیرۆریستان ئه‌كه‌ن".
سه‌نگاوی وتیشی " هه‌ندێ میدیای نه‌یار و دوژمن به كورد و ناوچه‌كه، پێیان وایه به‌و قسانه وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌هێننه خواره‌وه، هێزی پێشمه‌رگه وره‌ی به‌رزه، تیرۆریستان به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن، وه ئێمه تا ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مرمان پێكراوه ده‌چین".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوردان و ئاشكراشیكرد "جێگه‌ی ئێمه حه‌مرینه، له‌سه‌ر حه‌مرین سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌ین".
نەوا
بهروار: 29/07/2014
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|