خۆپیشاندانی کوردی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
به پێشه‌نگایه‌تی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی ئازاد و یه‌کێتی خوێندکارانی کوردستان له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا به ئامانجی پشتیوانی له کوبانێ رێپێوانێک ساز کرا .
رێپێوانه‌که به به‌شداری (500) گه‌نج له‌به‌رده‌م وێستگه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌ستیپێکرد و دواتر به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری کۆتایی هات .
له چالاکییه‌که‌دا به وتنه‌وه‌ی دروشمی ''بژی به‌رخۆدانی رۆژئاوا'' هێرشه‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) له دژی رۆژئاوای کوردستان و به تایبه‌تیش کوبانێ به توندی شه‌رمه‌زار کرا .
گه‌نجانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و AGÎF یش پشتیوانیان له رێپێوانه‌که کرد. نوێنه‌ری گه‌نجانی ئازاد له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و بۆ به‌شداری له به‌رخۆدانی رۆژئاوا بانگه‌وازی به‌شداری له گه‌نجان کرد .
فورات
به‌روار: 29/07/2014
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|