ئیسرائیل سەرمایەی سەركردایەتی حەماس ئاشكرا دەكات
كەناڵی دووەمی ئیسڕائیل راپۆرتێكی دەربارەی سەروەتو سامانی سەركردەكانی حەماس بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە، كە سەركردەكانی ئەو بزووتنەوەیە خاوەنی ملیارەها دۆلارن.
بەپێی ئەو راپۆرتەی كەناڵەكە بڵاویكردۆتەوە، موسا ئەبو مەرزوق كە كەسی دووەمی بزووتنەوەكەیە خاوەنی نزیكەی (2 بۆ 3 ملیار) دۆلارە و (10) دامەزراوەی داراییشی هەیە، كە قەرز ئەداتو گرێبەستی دارایی ئەنجام دەدات.
ئەو كەناڵە لەزاری شارەزایەكی ئیسڕائیلیشەوە بڵاویكردۆتەوە، "سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 1995، ئەبو مەرزوق لەلایەن ئەمریكاوە دەستگیر كرا لەسەر هاوكاریكردنی تیرۆر، بەڵام تا ئێستا سامانەكەی پاراستووەو ئەمەش بۆ بوونی هاوكاری هاوبەش دەگەڕێتەوە لەنێوان ئەو و حكومەتی ئەمریكا، چونكە قورسە باوەڕ بەوە بكرێت كە ئەو سەرپێچییە ترسناكانە بەبێ سزا دەربازی ببێت."
هەر بەپێی راپۆرتەكە، جگە لە ئەبو مەرزوق، لەسەرەوەی لیستەكە ناوی خالید مەشعەل-ی سەركردەی ئەو بزووتنەوەیەی تێدایەو سامانەكەشی تا ئەمڕۆ بە (2.6) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام لای چاودێرانی عەرەب ئەو ژمارەیە زۆر زیاترەو بە (2 بۆ 5) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، كە وەبەرهێنان لە بانكەكانی میسڕ و كەنداویش دەكات.
خەڵک
هەرچی سەبارەت بەسەرۆكی حكومەتەكەی حەماسە، ئەو كەناڵە ئیسرائیلیە ئاشكرایكردووە، كە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی حكومەتەكەی حەماس خاوەنی نزیكەی (4) ملیار دۆلارە و زۆربەی پارەكانیشی بەناوی صەهرە نەبیل-ی خێزانیو كوڕو كچەكانییەوە تۆمار كردووە.
خەڵک
بهروار: 29/07/2014
705 جار خوێندراوهتهوه
|