دهۆک خۆپیشاندان دەکات
ئه‌م ئێواره‌یه رۆژنامه‌نوسانی دهۆک گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی دژی هێرشکردنه سه‌ر رۆژنامه‌وانێكى شاره‌كه‌يان سازده‌که‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌که‌ن و داوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشه ده‌که‌ن و به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسانی ده‌زانن.
كاتژمێر01:00 ی شه‌وی رابردوو له‌نێو بازاڕی شاری دهۆك چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوس (ئه‌یهان سه‌عید) بێژه‌ری بادینی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ده‌ن و به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌نووسانی دهۆکیش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ندی بازاڕی شاره‌كه‌يان گردبوونه‌وه‌یه‌ک سازده‌که‌ن.
په‌یامنێری NRT، له شاری دهۆک ڕایگه‌یاند، " ئه‌م ئێواره‌یه کاتژمێر 04:00 ڕۆژنامه‌نووسانی دهۆک گردبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌ناوه‌ندی بازاڕی دهۆک له‌سه‌ر ڕێگای دادگا سازده‌که‌ن، دژی هێرشکردنه سه‌ر بێژه‌ری که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و بریندارکردنی، داواده‌که‌ن که تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیر بکرێت".
وتیشی:" له داواکارایی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌دا هاتوه ئه‌م ڕووداوه‌ی له‌دهۆک ده‌کرێت ده‌بێت ئاشکرا بکرێت و جونکه دهۆکی پێ ناشرین ده‌کرێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان دروست ده‌بێت له‌شاره‌که".
سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌له‌مانی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت" به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین و داواكارین ئاسایشی شاری دهۆك ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره پێشێلكاره ئاشكرا بكه‌ن، که‌سانێك كه‌له‌نێو بازاڕداو له‌شه‌وی جه‌ژن دا به‌و جورئه‌ته‌وه بتوانن په‌لاماری رۆژنامه‌نووسێك بده‌ن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن بۆ ده‌زگا ئه‌منی و حكومییه‌كانی ئه‌و شاره جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه".
سۆران عومه‌ر، له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت" داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و له‌و پێشێلكارییانه بێده‌نگ نابین و ئومێده‌كه‌م به‌رپرسیارانه ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت، چونكه ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 هاوتای ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت".
نالیا
به‌روار: 29/07/2014
174 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|