په‌رله‌مان پێشوازى له نوێنه‌رانى 120 هه‌زار مامۆستا نه‌كرد
نوێنه‌رانى 120 هه‌زار مامۆستاى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا، چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى داواكارييه‌كانيان بگه‌يه‌نن، به‌ڵام هيچ نوێنه‌رێكى خه‌ڵك پێشوازى لێ نه‌كردن.
نزيكه‌ى 30 مامۆستا، به نوێنه‌رايه‌تى 120 هه‌زار مامۆستاى فێرگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشتر رايانگه‌ياندبوو، كه وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دژى دواكه‌وتنى موچه‌كانيان له يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا ده‌چنه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ، هاوكات له‌گه‌ڵ واده‌ى دياريكراوى خۆيان، نوێنه‌رانى مامۆستايان چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئه‌وان يادداشتێكى چه‌ند خاڵييان ئاماده كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌يه‌ننه په‌رله‌مان.
ئه‌و مامۆستايانه درووشمێكيان به‌رز كردبوويه‌وه كه تێيدا هاتبوو، به‌رپرسان رێزيان نه‌گرت له‌و رابه‌رانه‌ى فێريان كردن ئه‌لف و بێ.
له يادداشته‌كه‌ياندا، مامۆستايان رايانگه‌ياندبوو، كه توێژه‌كه‌يان، بەجۆرێك پشتگوێخراون لە ناو پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا كەرامەتیان دەڕوشێنرێت و ماف و خواستە رەواكانیشیان پێ‌نادرێت.
وه‌ك له يادداشته‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌وان دوو مانگه موچه‌يان پێنه‌دراوه و ته‌نانه‌ت پێويستييه‌كانى جه‌ژنيان به قه‌رزوقۆڵه دابينكردووه.
له بڕگه‌يه‌كى ديكه‌ى يادداشته‌كه‌دا هاتبوو: "مایەی شەرم و ئەوپەڕی بێوەفایی ئەو حكومەتەیە، كە لەسەر دەستی ئەو رابەرانە، سه‌ركرده‌كانى پێشگه‌يشتن".
له به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، هيچ كام له‌و نوێنه‌رانه‌ى له دوا هه‌ڵبژاردنى گشتى هه‌رێمدا وه‌ك نوێنه‌رى خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرابوون، ئاماده نه‌بوون پێشوازى له مامۆستايانى خۆپيشانده‌ر بكه‌ن و يادداشته‌كه‌يان لێوه‌ربگرن.
دواتر مامۆستايان روويان له بيناى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد، به هه‌وياى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى حكومه‌ت يادداشته‌كه‌يان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌وێش هيچ نوێنه‌رێكى حكومه‌ت و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌نه‌بوون تا گوێ له داواكارى مامۆستايانى خۆپيشانده‌ر بگرن.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه وه‌ك پشووى ره‌سمى ديار كراوه و دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كانى هه‌رێم، جگه له چه‌ند كه‌رتێكى ته‌ندروستى و ئه‌منى و به‌رگرى شارستانى نه‌بێت، ده‌واميان نييه.
نالیا
به‌روار: 28/07/2014
179 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|