کۆشکی سپی بۆ سەبەخۆیی کوردستان راپرسی دەکات و با هەموو ئیمزای بکەین
ماڵپه‌ڕی ره‌سمیی كۆشكی سپی، ڕاپرسییه‌كی بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز داوه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئیمزاكان تا 22/8 بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له دۆستانی كورد له ئه‌مه‌ریكا، له ماڵپه‌ری كۆشكی سپی‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی، له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا راگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئیمزاكان بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه و ده‌بێ بیخاته به‌ر باس.
ده‌شڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، ئاگادار بن كه ده‌بێ ئیمه‌یڵی خۆیان داخڵ بكه‌ن، پاشان په‌یامێكیان بۆ دێ بۆ په‌سه‌ندكردنی ئیمزاكه‌یان، ده‌شبێ له ئیمه‌یڵه‌كه‌یاندا په‌یامه‌كه بكه‌نه‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئیمزاكه‌یان تۆمار ناكرێت.
لیژنه‌ی ناوبراو ئاشكراشیكردووه كه "پێویسته تا به‌رواری 8/22 رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بگاته 100 هه‌زار ده‌نگ".
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش كوردستانیان ده‌توانن واژۆكه‌یان بنێرن و پاش كرانه‌وه‌ی لینكه‌كه، لای راسته‌وه ناوی یه‌كه‌م و له خانه‌ی خوارتر ناوی دووه‌م و پاشان ئیمه‌یڵه‌كانیان بنووسن، دواتریش له خانه‌ی خوارتر نووسراوه Zip Code و پێویسته زیپ كۆدی شاره‌كه‌یان بنووسن. زیپ كۆدی شاره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌ولێر (44000)، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه (46000)، كه‌ركوك (36000)، دهۆك (42000).
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه، له خوار به‌شی زیپ كۆده‌وه، چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه و پێویسته نیشانه‌ی راست له ته‌نیشتی دابنرێت و پاشان بچنه سه‌ر شوێنی واژۆ و SIGN NOW بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن واژۆتان كردووه، پاش دوو تا سێ خوله‌ك ئیمه‌یڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه و ده‌بێ ئیمه‌یڵێكتان پێ گه‌یشتبێت.
ئه‌مه‌ش ئادره‌سی لاپه‌ڕه‌كه‌یه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆشكی سپی‌دا:
https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp
خەندان
به‌روار: 28/07/2014
2317 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|