پەرلەمانی کوردستان کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا ناناسێنێت
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان داواكاری ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ڕه‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌فه‌رمی ناساندنی كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان كوردستان واژۆیان كۆكرده‌وه بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا و واژۆكانیشان ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه ڕاده‌ستی لیژنه‌ی یاسایی كرد، له‌دواهه‌مین هه‌ڵوێستیاندا لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه ناگونجێت.
له‌وباره‌یه‌وه به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر ئێمه باس له‌ڕووه سیاسیه‌كه‌ی بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پشتگیری و هاوسۆزی هه‌موو هه‌وڵێكین بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا، به‌لاَم له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تی فدراڵیدا به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه سیاده‌ی ده‌ره‌كی نییه و خاوه‌نی ئه‌و سیاده‌یه ده‌وڵه‌تی فدراڵی عێراقه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم ناتوانێت ده‌ست له‌و بابه‌تانه وه‌ردبات كه ده‌ره‌كین.
به‌هار مه‌حمود وتیشی: جگه له‌وه‌ش داوای به‌فه‌رمی ناساندن ده‌بێت له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌وه بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو كورد بمانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نین، ده‌بێت خۆمان داوا له‌ولاَتانی تر بكه‌ین كه دانمان پێدا بنێت، نه‌ك ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی ولاَتێكی تر واژۆكۆبكه‌نه‌وه‌و داوا بكه‌ن ئه‌و ولاَته به‌فه‌رمی بناسرێت، كه‌واته له‌ڕووی داواكاریشه‌وه له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌وه ئه‌و داوایه نه‌كراوه.
به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی وتیشی: به‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ڕونكرنه‌وه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوسی به‌وه‌ی كه‌له‌ڕووی یاساییه‌وه په‌رله‌مان كوردستان ناتونێت هیچ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدات.
نەوا
به‌روار: 28/07/2014
383 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|