خۆپیشاندانی ئیسرائیلیه‌كان دژی شه‌ڕی غه‌ززه
له ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیل هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و وڵاته دژی هێرشی وڵاته‌كه‌یان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه رێكخرابوو كه ئه‌و رێكخراوانه به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌ڵستكاری جه‌نگی ناو ئیسرائیل داده‌نرێن.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا خۆپشانده‌ران داوای راگرتنی شه‌ڕو هێرشی سوپای وڵاته‌كان كرد بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 رۆژه شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و به‌هۆیه‌وه تائێستا هه‌زاران كه‌س بونه‌ته قوربانی.
نەوا
به‌روار: 27/07/2014
203 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|