٩٠٠ قوربانی فەلەستینی لە غەزە
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه تا ئێستا 884 كه‌س كوژراون.
ئه‌شره‌ف قودره وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی فه‌له‌ستین له غه‌ززه ئاشكرایكرد كه له ئاكامی هێرشی هێزی ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریایی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 208 منداڵ، 101 ئافره‌ت، 51 ئافره‌تی به‌ساڵاچوو به گشتی 884 كه‌س كوژران و هه‌زار و 779 منداڵ، هه‌زار و 112 ئافره‌ت و 230 ئافره‌تی به‌ساڵاچوو به گشتی 5 هه‌زار و 840 كه‌س بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی (هێڵی پاراستن) تا ئێستا 430 موشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ناو خاكی ئیسرائیل كراون.
رۆژی هه‌ینی حكومه‌تی چین هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری غه‌ززه به توندی سه‌ركۆنه كرد.
چین ژین هۆنگ لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاشكرایكرد كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رج ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سین رابگه‌یه‌نرێت.
نەوا
به‌روار: 26/07/2014
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|