سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنگرێسی ئەمریکا
برێت مێکگورک له‌به‌رده‌م کۆنگرێسی ئه‌مریکادا ڕایگه‌یاندووه که " دڵی هه‌موو تاکێکی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی لێده‌دات و پێویسته ئێمه‌ش دان به‌مه‌دا بنێین ".
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریکی له ڕیپۆرتێکی تایبه‌تیدا که باسی داواکاریی هه‌رێمی کوردستانی کردو‌وه له حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تیدانیان له جه‌نگی دژی داعش، چه‌ند وته‌یه‌کی برێت مێکگورک جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری عیراق و ئێران ئاماژه‌یپێکردووه.
به پێی واشنتن پۆست، مێکگورک رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆنگرێس ئه‌مریکادا وتوویه‌تی " وایده‌بینم که دڵی هه‌موو تاکێکی کورد داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات ، پێموایه ده‌بێت ئێمه‌ش دان به‌مه‌دابنێین".
مێکگورک به یاساداڕێژه‌رانیشی وتووه " ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کوردا وتووێژمان کردو‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا چۆن ده‌توانێت یارمه‌تیی هه‌رێم بدات له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ".
مێکگورک ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه که حکومه‌تی ئه‌مریکا پێیوایه باشترین ڕێگه‌چاره بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی‌دا بمێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمیش مێکگورک ده‌ڵێت " فشارمان خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بدات به‌هه‌رێمی کوردستان که به‌شی خۆیه‌تی ".
xendan
به‌روار: 26/07/2014
558 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|