خەتەنەکردنی کچان لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا
دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بڕیارێكی تایبەت بەژنان دەردەكات.

  بەپێی نوسراوێكی دەستەی شەرعی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی كە وێنەیەكی بەتۆڕی  میدیایی خەڵك گەیشتووە، بڕیاردراوە لەهەموو  
ئەو شارانەی لە ژێر كۆنترۆڵی خەلافەتی ئیسلامیدان ژنان‌و كچان خەتەنە بكرێن.

بەپێی نوسراوەكە، ئەو بڕیارەیان پشت دەبەستێن بەفەرمودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی زیناو  و كاری بەدرەوشتی لە كۆمەڵگادا.

دوای ئەوەی داعش لە 10 حوزەیران 2014 شاری موسڵ‌و تكریت و چەند ناوچەیەكی دیكەی كۆنترۆڵكرد، چەندین بڕیارو یاسای دەركردووە. 
خەڵک
به‌روار:  24/07/2014
574   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   659
کۆی سه‌ردان:   29250447