کوژرانی 42 داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان
یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ هه‌رێمى کوبانێ له‌ دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى کۆبانێ'' ده‌ستپێکرد. له‌ ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا شه‌ڕڤانانى YPG له‌ گونده‌کانى باشوور و رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌یان باره‌گاکانى داعش یان کرده‌ ئامانج و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ (42) چه‌ته‌ى داعش کوژران و گوندى چل ئۆغڵۆى رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌ش رزگار کرا .
شه‌وى رابردوو شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ رۆژئاوا  و باشوورى هه‌رێمى کۆبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى کوبانێ'' له‌دژى مۆڵگه‌کانى داعش ده‌ستپێکرد .
شه‌ڕڤانانى YPG له‌ شارۆچکه‌ى شیوخى ژێرین که‌ ده‌که‌وێته‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کۆبانێ له‌دژى چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کى داعش چالاکیان ئه‌نجامدا و (8) چه‌ته‌ى داعش کوژران و بڕێکیش چه‌ک و جبه‌خانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا .
له‌ گوندى شێخ به‌هرۆى نزیکى شارۆچکه‌ى شیوخیش  YPG چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کى داعشى کرده‌ ئامانج و له‌وێش (15) چه‌ته‌ کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
هه‌روه‌ها له‌ گوندى گه‌تاشى رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ له‌ ئه‌نجامى (2) بۆسه‌ى شه‌ڕڤانانى YPG زیاتر له‌(11) چه‌ته‌ى داعش کوژران .
له‌ گوندى جیدییه‌ش YPG له‌ دژى چه‌ته‌کان چالاکیه‌کى  ئه‌نجامدا و (3) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران، هه‌روه‌ها چه‌کێکى جۆرى دۆشکا تێکشکێندرا و ئۆتۆمبیلێکى سه‌ربازیش گورزى YPG ى به‌رکه‌وت .
له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا گوندى چل ئۆغڵۆى رۆژئاواى هه‌رێمى که‌ چه‌ته‌کانى داعش وه‌کو ناوه‌ندێک بۆ پیلانکردنى هێرشه‌کانیان به‌ کار ده‌هێنا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى YPG رزگار کرا .
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌، شه‌ڕڤانانى YPG له‌ دژى دوو باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش له‌ گوندى جادێى سه‌ر به‌ ناوچه‌ى دیرین و نێوان گوندى جادێ و خروس چالاکیان ئه‌نجامدا و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ (5) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
ئۆپه‌راسیۆنى YPG له‌دژى چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وامه‌
فورات
به‌روار:  23/07/2014
505   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   469
کۆی سه‌ردان:   29219125