مێژووی مه‌سیحی له موسڵ كۆتایی هات
رادوسلاڤ سیكۆرسی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا پێی وایه، به‌هۆی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی عێراقه‌وه، دوو هه‌زار ساڵ له مێژووی مه‌سیحی له شاری موسڵ كۆتایی هاتووه.
رادوسلاڤ سیكۆرسی، دوای گه‌یشتنی به شاری برۆكسل بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به رۆژنامه‌وانانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه، دوو هه‌زار ساڵ له مێژووی مه‌سیحی له شاری موسڵی عێراق، كۆتایی هات.
وه‌زیری دره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به هیچ رێوشوێنێك نه‌كرد كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه دژ به رێكخراوی "ده‌ڵه‌تی ئیسلامی" له ئاینده‌دا بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی مه‌حكوم كرد كه بوونه مایه‌ی كۆچكردنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌سیحی له شاری موسڵ و ناوچه‌كانی تری عێراق.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی "داعش" هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له مه‌سیحییه‌كانی موسڵ كرد كه یان ده‌بێت ببنه مسوڵمان یان باج بده‌ن یان شاره‌كه به‌جێبهڵن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مه‌سیحییه‌كانی موسڵ، ماڵ‌و حاڵی خۆیان له‌شاره‌كه‌دا جێهێشت و رووه‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵاتن.
نەوا
بهروار: 23/07/2014
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|