نه‌وشیروان مسته‌فا سەردانی مام جەلالی کرد
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد، چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیداره‌كه بڵاوكرانه‌وه.
شەممەی رابردو جەلال تاڵەبانی دوای زیاتر لە ساڵێك و هەشت مانگ لە نەخۆشکەوتنی و مانەوەی بۆ چارەسەرکردن لە ئەڵمانیا، گەڕایەوە شاری سلێمانی و دوێنێش ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی سەردانیان کرد و یەکەمین گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 22/07/2014
429 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|