ئاراس شێج جەنگی پەشیمان بوەوە لە خۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆک کۆمار
ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌شیمان بوویه‌وه‌و راشیگه‌یاند ره‌وشی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان "زۆر باشه".
رۆژی 19ی ته‌موزی 2014 جه‌لال تاڵه‌بانی له‌دوای نزیكه‌ی دووساڵ له نه‌خۆشكه‌وتنی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له ئه‌ڵمانیاوه هێنرایه‌وه بۆ سلێمانی.
ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی NRT رایگه‌یاند "مام جه‌لال له‌ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی زۆرباشه‌و ده‌توانێت به‌پێ بڕوات و خواردنیشی سروشتی و ئاساییه".
هه‌روه‌ها وتی "پزیشكه ئه‌ڵمانییه‌كان كه ئێستا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدان ماوه‌یه‌ك لێره ده‌مێننه‌وه‌و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاڵه‌بانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه له بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ دیاریكردنی دوو كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئاراس شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه ئاگاداری هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه نییه.
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه ئه‌و هه‌رچه‌نده دوێنێ رایگه‌یاند خۆی كاندیده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئێستا بڕیاره‌كه‌ی گۆڕیوه‌و خۆی كاندیدناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌فه‌رمی دوو كه‌سی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدكردووه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ره‌سمی دوو كه‌سی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستنیشانكرد.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و فوئاد مه‌عسومی به ره‌سمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه.
نالیا
به‌روار: 21/07/2014
919 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|