داعش کوردەکانی موسلیش دەردەکات
دوای ده‌ركردنی خێزانه مه‌سیحیه‌كان له‌شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، له‌ئێستادا ئه‌و گروپه توند ڕه‌وه هه‌مان سیناریۆ له‌گه‌ڵ خێزانه كورده‌كانی دانیشتوی موسڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن له‌نزیكترین واده‌دا ئه‌و شاره چۆڵ بكه‌ن.
سه‌عید مه‌موزینی كارگیڕی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ر كه‌س و خێزانێك له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بێت جا چ كورد یان مه‌سیحی یان شیعه بێت له‌ناو شاری موسڵ ده‌ریده‌كه‌ن.
وتیشی: له‌ڕێی نامه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌و خێزانانه ده‌كه‌ن و داوای چۆڵكردنی شاره‌كه‌یان لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نا ڕوبه‌ڕوی سزایان ده‌كه‌نه‌وه، داعش له‌ڕێی نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردن له‌و خێزانانه ده‌كه‌ن یاخود چه‌ند شێوازێكی هه‌راسانكردن به‌كارده‌هێنن له‌گه‌ڵیاندا، بۆ نمونه مانگی ڕابردوو موچه‌یان نه‌داوه به ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كورد یان شیعه یان مه‌سیحی بوون.
مه‌موزینی له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌شه‌وی ڕابردوه‌وه تا ئێستا 230 خێزانی مه‌سیحی موسڵیان جێهێشتوه‌و ڕوویان له ده‌شتی موسڵ كردوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكی ئه‌و خێزانانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌عید مه‌موزینی، كارگیڕی لقی 14ی پارتی له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ئاكامی بۆردومانكردنی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، لانی كه‌م 38 چه‌كدار كوژراون كه سیانیان فه‌رمانده‌ن.
نەوا
به‌روار: 20/07/2014
587 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|