نامەئ کۆسرەت بۆ بارزانی بۆ پشتگیری دکتۆر بەرهەمە
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار ئاشكرایكرد: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پاڵێوراوی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كه‌ پشكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌ له‌ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌دا مشتومڕی‌ تێكه‌وتووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌: رۆژی‌ شه‌ممه‌ 19/7/2014 "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌" جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ "مه‌سعود بارزانی‌" سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌ و له‌ نامه‌كه‌دا ناوبراوی‌ له‌ كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن "به‌رهه‌م ساڵح" بكرێته‌ كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام "هێرۆ خان" و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین، له‌ نامه‌یه‌كدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتیوانی خۆی بۆ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی ده‌رخستووه‌.

جێی‌ باسه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا ناوی هه‌ریه‌كه‌ له‌ "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم" و "به‌رهه‌م ساڵح" وه‌ك دوو كاندیدی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق خرایه‌ڕوو.
نەوا
به‌روار:  20/07/2014
488   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   505
کۆی سه‌ردان:   29219788