دڵنیا قەرەداخی و کونسوڵی میسر دەبنە هاوسەر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداخی بڕیاریداوە لەگەڵ کونسوڵی میسر لە هەولێر ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت و ئەوەش رەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی کۆنسوڵی میسر لەکارەکەی دووربخرێتەوە.
دڵنیا قەرەداخی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری سڤیل رایگەیاندووە، "من و سلێمان عوسمان، کونسوڵی ئێستای میسر لە هەولێر، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هاوسەرگیری، ختوبەمان کردووە و بۆ گواستنەوەش گەورەترین ئاهەنگ سازدەکەین".
سەبارەت بەوەی، کە کونسوڵی میسر جیابووەتەوە لە هاوسەرەکەی بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ دڵنیا قەرەداخی پێکبهێنێت، ئەو هونەرمەندە دەڵێت، "ئەو پرسە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە نەک من".
بە پێی هەواڵی ئەو گۆڤارە، حکومەتی میسر بڕیاریداوە ئەگەر سەر کونسوڵ ژنێکی بیانی بهێنێت، دەبێت دەستبەرداری پۆستەکەی بێت و سلێمان عوسمان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە دەستلەکاربکێشێتەوە لە پێناو هاوسەرگیری لەگەڵ دڵنیا قەرەداخی، کە کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە وەڵامی ئەوەی هۆکاری شووکردنی بە کونسوڵی میسر چییە؟ رایگەیاندووە، "حەز دەکەم ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک پێکبهێنم کە رێز لە هونەر بگرێت و رێگر نەبێ لە بەردەم کاری هونەریم، کە بەڕێز سلیمان عوسمان زۆر رێز لە هونەرمەندان دەگرێ و کەسێکی رۆشنبیرە."
ئەوەش گوتراوە، کە کونسوڵی میسر لەسەر داوای دڵنیا قەرەداخی، وازی لە جگەرە هێناوە.
دڵنیا حسێن ساڵح ناسراو به (دڵنیا قهرهداخی) لهمانگی (12ی ساڵی 1976) لهگهڕهكی رزگاری شاری سلێمانی لهدایكبووه و سێی ناوهندی تهواو كردووه، تاوەکو ئێستا دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و چەند ساڵێک دەبێت کە لە هاوسەری دووەمی، هونەرمەند ئاری حەمە سەعید جیابووەتەوە.
دڵنیا قەرەداخی منداڵێکی هەیە بە ناوی ئاریۆس و ئێستا لە شاری هەولێر دەژی.
ڕووداو
بهروار: 19/07/2014
600 جار خوێندراوهتهوه
|