خیانەتی ئەینشتاین لە ژنەکەی بۆتە جیابوونەوە
ئاینشتاین "زاناى فیزیا و خاوەنى تیۆرەى ڕێژەیی و خاوەنى خەڵاتى نۆبڵ" ساڵی 1903 ژنی یه‌که‌می هێنا که ناوی ''میلێڤا بوو'' "ده‌ستە ڕاست"، ژیانیان خۆش نه‌بوو وە کێشه‌یان زۆر بوو، هه‌ردوکیان ئه‌گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ردا.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئاینشتاین به‌ڵێنامه‌یه‌کى لەگەڵ ژنەکەى نوسیوە تاوەکو بتوانێت بەچەند مەرجێک بەردەوام بێت لەژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ـێڵێڤادا.. مه‌رجه‌کانیش ئەمانە بوو:
1. جل و به‌رگم به پاکی و قه‌د کراوی جوان ئه‌پارێزیت.
2. خواردنی سێ ژه‌مه‌م بۆ دێنی بۆ ژووره‌که‌ی خۆم.
3. ژووری نوستن و خوێندنه‌که‌م به پاکی ڕاده‌گریت، مێزی خوێندنه‌که‌م ته‌نها بۆ به‌کار هێنانی خۆمه.
4.هه‌موو په‌یوه‌ندیێکی تایبه‌تی خۆم و خۆت واز ڵێ بێنه، چونکه زۆر پێویست نیه.
5. هه‌ر کاتێک داوام کرد قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت ده‌بێت به‌قسه‌م بکه‌یت
میڵێڤا هه‌موو مه‌رجه‌کانی قبوڵ کرد!.
ساڵی 1919 دا ئاینشتاین له‌میلێڤا جیا بۆوه "هۆکاری جیا بونه‌وه‌که خیانه‌ت بوو له لایه‌ن ئاینشتاین ه‌وه"
ئاینشتاین دوای ئه‌وه به ماوه‌یەکی که‌م ئامۆزاکه‌ی خۆی هێنا به‌ناوی ئێلسا "ده‌ستی چه‌پ"، به‌ڵام پێش ئه‌وه هه‌وڵیدا کچه‌که‌ی ئێلسا بێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 18 ساڵ له خۆی مناڵتر بوو کچه‌که شوی پێ نه‌کرد، ئاینشتاین زۆر دڵ ته‌ڕ بوو، ئه‌و کاته‌ی که مێردی ئێلسای ژنی دووهه‌می بوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ 6 ژنی ترا هه‌بوو.
توانا عوسمان
به‌روار: 19/07/2014
478 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|