گۆڕێکی 100 ساڵەی کورد لە سوید دەپارێزرێت
گۆڕی کوردێک کە دوای شەڕ جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە وڵاتی سوید وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
سلێمان ئالێکساندر کنوتاس کە بە سلێمان کورد ناسروا بووە لەتەمەنی ٧ ساڵیدا لەلایەن ژن و پیاوێکی سویدی وەردەگیرێت و وەکو کوڕی خۆیان بەخێوی دەکەن و پاشناوی کنوتاسی پێدەبەخشن. سلێمان (Kurden) ساڵی ١٩٢٩ وەکو یەکەم پەنابەری کورد هاتووەتە سوید و ئێستا بڕیار دراوە گۆڕەکەی وەکوو ئاسەواری مێژوویی لە دوورگەی گۆتلاند بپارێزرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 05/03/2021
1322 جار خوێندراوهتهوه
|