بەچەقۆ 8 سویدی بریندار کران
برینداربوونی 8 کەس بە چەقۆ لە سوید
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە نزیک کاتژمێر ١٥ کەسێکی ٢٠ ساڵان بەچەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک لە ناو شارۆچکەی ڤێتلاندای سەر بە هەرێمی یۆنشۆپینگ و ٨ کەسی بریندار کرد.
باری تەندرووستی بریندارەکان نادیارە و پۆلیس هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و دەستگیر کرا. بە وتەی پۆلیس کەسەکە بە تەنها هێڕشەکەی ئەنجامداوە و کەسی تر هاوکاری نەکردووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 03/03/2021
2511 جار خوێندراوهتهوه
|