دەڕنەفییز
- کافتیریا هەر چایخانەکەی جارانە بەس گڵۆپەکانیان کوژاندۆتەوە.
- پیتزا رێک ناوساجی دەبڵە تۆزێ پەنیر و قارچکیان پێوە کردووە.
- شیعری ئێستا هەر قسەی ئیعتیادییە بەس دەستی لە گەڵدا رائەوەشێنن.
- شۆرت هەمان دەرپێی ریازەیە، بەڵام موسەقەف پێوەی ئەگەڕێ.
- ماستاوچی کارمەندێکی ئیعتیادییە، بەس زوو زوو خۆی ئەکات بە ژووری مودیر عامدا.
- کوردستان 24 و رووداو وەکو برایانی کارامازۆڤ وان، بەڵام ئەمان ئامۆزان.
- حکومەتی بنکە فراوان بەقەدەر عەرەبانەی دوو ئەسپی سەریعە، ئەگەر بەعەکسی یەکەوە راینەکێشن.
- ئەدەبی کوردییش سامانێکی نیشتمانییە، بەس حەیفێکم حکومەتی هەرێم بۆی نافرۆشرێ.
- دەڕنەفیزیش وەکو پلایس کەرەسەی کارەباچییە، بەس لای ئێمە پاراستن هەڵیئەگرێ.
- کەرێتیش وەکو هونەر بەهرەیە بەس فەرقەکەی ئەوەیە نەقابەی نییە.
د. شێرکۆ عەبدووڵا
بهروار: 03/03/2021
998 جار خوێندراوهتهوه
|