دارین وەک کەسایەتی هاوڕەگەزخوازی ساڵ دەستنیشان کرا
 دوای ئەوەی پار هونەرمەند دارین زانیار، ڕایگەیاند کە هۆمۆسێکسواڵە، ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری QX  وەک کەسایەتی ساڵی بواری مەیلی سێکسی جیاواز، کە بەسویدی پێی دەڵێن HBTQ  دیاریکرا.

 لەمبارەوە دارین لە ئینستاگرام نووسیویەتی " ئەمە خەڵاتێکی بەهادارە بۆ من، سوپاس بۆ ئەو هەموو  خۆشەویستی و پشتیوانییە کە پیشانی منتان داوە".

 هەروەها دەڵێت ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکەم بە هەموو ئەوانەی بوێرانە ڕایانگەیاندووە کە هۆمۆسێکسواڵن یان لای هاوڕێ و نزیکەکانیان ئەوەیان درکاندووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  02/03/2021
738   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   405
کۆی سه‌ردان:   29220466