بۆچی خۆمان بە کەم بزانین؟

* باوکی جۆ بایدنیش ،وەکو هەر کوردێکی مەعاشخوراو ، ئەگەر سەرینەکەی خراپ بێت ، بەیانیان کە هەڵساملی بەگیر وەستاوە
*ملیادێری سویسری هیچی لە ئێمە زیاتر نی یە، ئەویش ئەگەر تور و تەڕەپیاز بخوات سکی (با )ئەکات
* دانیشتوانی هۆڵەنداش بەعام زۆر لە ئێمە کەمتر چاویان بە شەکری بایەعی کەوتووە
* خۆری عەلەمی هیچ مەملەکەتێ بەقەدەر ئەوەی ئێمە چوکڵەی نی یە
* سیقەتۆرەی سەرعەرەبانە دەرخواردی هەر ئەڵمانییەک بدەی لەئێمە خراپتر زەحیر ئەبێ
*لە ئەفغانستانیش بەدەگمەن صودفەی سایەق تەکسییەک ئەکەیت باقی پێ بێت
* تاک و تەرایەکی لێ دەرچێ، هەموو پیاوێکی سعودی ، وەکو لای خۆمان ، ورگی هەیە
*ترشیاتی بازاڕ بدەی بەهەر یابانییەک تووشی قورحەی چواردەگرێش ئەبێ
*مامۆستایانی زانکۆی هارڤارد بێجگە لە بەحسی عیلمی هیچ بەحسێکی تر نازانن ..نە بەحسی پارەی موحازەرات نە بەحسی ئەم وئەو
* لەم کورەی عەرزەدا چ شارێکی بێ بەحر وڕووبار جادەی قەناتی هەیە؟ دەئێمە هەمانە
* لەزەمانی گالیلۆ وە تا ئێستاکێ ناوی زانکۆیەکم پێ بڵێ سەرۆکەکەی هێشتا دەنگی گڕ نەبوبێ
* واڵت دیزنی بەو عەبقەرییەتەی خۆیەوە فەقەط هەشت نۆ شەخسییەتی کارتۆنی دروست کردووە، ئێمە هەموو حکومەت و پەڕلەمان و مەحکەمەکانمان کارتۆنیین.
شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  01/03/2021
753   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   985
کۆی سه‌ردان:   29258503