كونسڵخانەی ئەمریكا پشتیوانی رۆژنامەنوسانی هەریم دەکات

كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر رایده‌گەیه‌نێت كه‌ بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان كار دەكەن بۆ دڵنیابون لەوەی بتوانن بەبێ كۆتوبەند یاخود ترس لەتۆڵەلێسەندنەوە، كارەكانیان بكەن.
رۆژی سێشەممە، لەكاتی كردنەوەی خولێك لەچوارچێوەی پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان، كە لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، ئێرن شیمەڵ، سەرۆكی بەشی كاروباری گشتی لەكونسڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەولێر رایگەیاند، ئەم راهێنانە نمونەیەكی ترە لەنیشاندانی پابەندییەكانمان بەرامبەر پێكهاتەكان و مافەكانیان هەروەها پابەندبوونی بێ چەندوچومان بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندنی ئازاد."
وتیشی، "كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان كاردەكەین بۆ دڵنیابون لەوەی كە بتوانن بەبێ كۆتوبەند یاخود ترس لەتۆڵەلێسەندنەوە، كارەكانیان بكەن".
ئاوێنه‌:
به‌روار:  24/02/2021
529   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   904
کۆی سه‌ردان:   29252488