شازده گه‌وره خانه‌ی په‌خشی سویدی داوای ئازادیكردنی: ده‌میرتاش و ئاڵتان ده‌كه‌ن
گۆران مه‌ریوانی-سوید
2021-02-23،
ئه‌تۆ ئاردوهان، هه‌رگیز نا‌توانیت وشه‌ی ئازاد ده زیندانێ نێیت
16 گه‌وره خانه‌ی وه‌شانی سویدی، به سه‌ردێڕی سه‌ره‌وه، ده سێ رۆژنامه‌ی گه‌وره‌ی سودێ ڕا، داگنس-نیوهێته‌ر، سڤێنسكا-داگبلادت و ئێكسپرێسن، پاشان ته‌واوی ده‌زگا مێدیاكانی وڵات ... بڵاوكردۆته‌وه. گشتیان داخوازینامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی جیهان و سه‌رۆكۆماری توركیا، ر.ت. ئاردوهان ده‌كه‌ن. ده‌قی مانیفێسته‌كه، وه‌ك خۆی، به كوردی:
دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی كودێتا سه‌ربازیه‌كه‌ی 2016 سه‌رۆكۆماری توركیا، ر.ت. ئاردوهان گشت ده‌سه‌ڵاتی، قانوندانان، حوكومدان و جێبهجهكاریی خسته ده‌ستی خۆیه‌وه. ده ئاكامێ ڕا 83 ملیۆن دانیشتووانی وڵات رووبه‌ڕوی دۆخێكی ناله‌باری رژد بوونه‌وه:
* كاندیدكراوانی میلله‌ت له پایزی 2016 له‌به‌ر بیروبڕوایان ده زیندانێ نراون، له‌وانه، كاندید بۆ سه‌رۆكۆمار سهلاههتین ده‌میرتاش، نوێنه‌ری پارتی گه‌لان، رێكخراوێكی كورددۆسته، هـ.د.پ.
* ئاردوهان كۆنتڕۆڵی 95٪ مێدیای وڵات ده‌كا. ئازادی ده‌ربڕین و سه‌ربه‌ستی مێدیا تا ئاستی نه‌مان سڕدراوه‌ته‌وه. توركیا، له دێر ساڵه‌وه، بۆته گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانان، پله‌ی 154 به‌رده‌كه‌وێ له دوا رۆماڵێ كه كۆمه‌ڵه‌ی راپۆرتدهرانی بێ-سنور سوراخیان كردوه.
بۆته گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی، ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵی خاوه‌ن بیروبۆچوونی جودا بۆته مه‌شغه‌ڵه‌تی رۆژانه. كورته نووسینێكی نێو سۆسیال-مێدیا ده‌كرێ ئاكامی چه‌ندان ساڵ زیندانی، ئه‌شكه‌نجه یان كاولكردنی پله-و-پیشه‌ی كه‌سێ بێ.
یه‌كێ له‌وانه‌ی باجێكی قورسی رهدونانی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاردوهان-ـی بۆ بیروبۆچوونی جودا داوه، ئه‌حمه‌د ئاڵتانی رۆژنامه‌وان و نووسه‌ری 70 ساڵه‌یه، كه ده چوار دووجا مه‌ترێ له زیندانێی نێوزڕاوی سیلیڤێری نراوه. دوای هه‌وڵی كۆدێتا سهربازیهكه له كونجی زیندانێ نرا، پاش سێ ساڵان به 10 ساڵ و 6 مانگان، به پاساوی به‌شداریكردن ده هه‌وڵی كۆدێتای 2016 ڕا، حوكمدرا. ``تاوانێ`` به هیچ جۆرێ به‌ڵگه و سه‌لماندن بۆ پشتیوانی ده گۆڕێ‌دا نییه و، ئاڵتانیش به درێژایی كات نكۆڵی ده گشت تۆمه‌تێ كردوه.
ئه‌حمه‌د ئاڵتان كاریگه‌رترین و رێزدارترین نووسه‌ری خاوه‌ن خوێنه‌ره ده توركیایێ. هاوشێوه‌ی نووسه‌ری سویدی، پ.ك. ئێنكڤیست(1)، ده‌گمه‌ن نییه كه له نێوان خه‌یاڵ و راسته‌قینه‌دا هامشۆ ده‌كا، به‌وه‌ی رووداوێكی مێژوویی وه‌ك ده‌ستپێك دیاری ده‌كا، له‌وانه، كۆتایی خه‌لافه‌تی وهسمانلیان. دونیای ئیحساس و رایه‌ڵی ناخی مرۆڤ له كۆنتێكستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی ڕا له رۆمانه‌كانی، ده توركیایێ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. مانگی ئاپڕیڵێ كتێبی، ``ئه‌ز هه‌رگیز جاره‌كی دی دونیا نابینمه‌وه. یاده‌وه‌ریه‌كانی نووسه‌رێكی زیندانیكراو``، به سویدی دێته چاپكردنێ.
گومانی تێدا نییه كه ئاردوهان و رژێمه‌كه‌ی ده‌خوازن ئه‌م ده‌نگه ئازاد و بێلایه‌نه خه‌فه‌كه‌ن، ده‌نگێ كه به ملیۆنان سهراسامبووانی هه‌یه و ته‌نێ مافی ئازادی ده‌ربڕینی خۆی جێبه‌جێ ده‌كا به‌وه‌ی بیروبۆچوونی خۆی بۆ به‌شێكی فراوانی خه‌ڵكی توكیا روونبكاته‌وه.
سه‌ره‌تای ژانیوه‌ری پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاڵتان رایگه‌یاند كه په‌تای كڕۆنا له‌و به‌ش وهۆبهیهی ئاڵتانی تێدا وهكونجی زیندان نراوه بڵاوبۆته‌وه. هه‌لومه‌رجی ئاڵتان سه‌خته و رژده، ئێمه ترسمان له ژیانی وی هه‌یه.
بۆیێ داوی ئازادی ئاڵتان ده‌كه‌ین.
له سۆنگه‌یه‌وه كه ئاڵتان راسته‌وخۆ به فرمانی ئاردوهان ده زیندانێ خراوه، بۆیێ په‌یامێكی روون و ئاشكرا بۆ سه‌رۆكۆماری توركیا ده‌نێرین:
``ده‌كرێ ئه‌تۆ خاوه‌ن بیر-و-بۆچوونی جیاواز له سۆنگه‌ی بێبنه‌ما و پووچه‌وه وه زیندان بنێیت، به پاساوگه‌لی كافكائاسا، وه‌لێ هه‌رگیز ناكرێ بۆ تۆ وشه‌ی ئازاد بهندبكهیت. جا ئه‌حمه‌د ئاڵتان ئازادبكه، ده‌موده‌ست!
كریستینا ئالیندهر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌شان-سوید
رۆبێرت ئاسبێری سكرتێری گشتی كڵه‌بی په‌خش-سوید
كوردۆ باكسی نووسەر
یه‌سپه‌ر بێنگتسۆن سكرتێری خانه‌ی قه‌ڵه‌م-سوید
ئاندێرش ك. بیۆڕكمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوری- رۆژنامه‌ی سڤێنسكا داگبلادت
هێلێنا گیرتا به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی شونالیستن
ئێریك هاڵكایار سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی راپۆرتدهرانی بێ‌سنور
ئۆلڕیكا هیلێریت سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانان-سوید
لیسا ئهرێنیۆس سكرتێری به‌شی كو‌لتور-سڤێنسكا داگبلادت
ئولا لاشمۆ نووسه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌ی قه‌ڵه‌می نێوده‌وڵه‌تی
كارین ئۆڵسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كو‌لتور و به‌رپرسی وه‌شانی رۆژنامه‌ی ئێكسپرێس
مارتین كاونیتان خاوه‌نی په‌خش و وه‌شانی ئه‌حمه‌د ئاڵتان له سوید
یێسپێر مۆنتان سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی په‌خش و وه‌شان-سوید
نالین پێكگول ئه‌ندامی پێشووتر پارله‌مان و پیشه، سیسته‌ر
گرێتێ رۆتبوێڵ سكرتێری یه‌كێتی نووسه‌ران-سوید
كارین پێتهڕشۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كو‌لتور- رۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادت
بیۆڕن ڤیمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كو‌لتور، رۆژنامه‌ی داگنس-نیوهێته‌ر
بهروار: 24/02/2021
571 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|