حاکم ڕزگار لەسەر چالاکوانانی بادینان هاتە دەنگ
حاکم ڕزگار:
🔻بارودۆخی عەدالەت و یاسا ئێستا لەخراپترین ئاستدا دەبینم
🔻دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو.
🔻ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مافیان نییه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كه
دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:
🔹نزیكەی چل ساڵ دەبێت لەدەزگای دادوەریدا ئیش دەكەم پێم وایە لەئێستا خراپتر باری دادوەریم نەبینیووە لەو قۆناغانەی كە بۆخۆم بینیوومە. قۆناغی دادوەری و بارودۆخی عەدالەت و یاسا ئێستا لەخراپترین ئاستدا دەبینم لەعێراق بەگشتی و لەهەرێمی كوردستانیش بەتایبەتی.
🔹ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مافیان نییه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كه بڵێن ئه‌م كێشه‌یه واباش به‌ڕێوه‌چووه یان هه‌ر ته‌علیقێكی تر له‌وباره‌یه‌وه چونكه ئه‌وكات ئه‌و بابه‌ته له‌دواجاردا ده‌بێت بچێته به‌رده‌می ئه‌و ده‌سته‌یه یا دادگای پێداچوونەوە جا ده‌سته‌ی پێنج كه‌سیه‌كه‌یه یان ده‌سته گشتیه‌كه‌یه.
دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە 🔹هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو ده‌توانن ئه‌و تۆمه‌تبارانه یەکسەر ئازاد بكه‌ن
🔹هه‌رجۆره دانپیانانێك له‌ئه‌نجامی زه‌بر و زه‌نگ و هەڕەشە و توند‌و تیژی بێت وه‌رناگیرێت و به به‌ڵگه ئه‌ژمار ناكرێت بۆ ئیدانه‌كردن و حوکمدانی
🔹نابێت كاریگه‌ری ده‌ره‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری دادگا به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌ت كه‌ده‌بێته رای گشتی ڕه‌نگه حسابی بۆ بكرێت له‌وه‌ی كه رای گشتی هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه "موحیقه" یان نا ئه‌وه گرنگه بۆیه دادگا له‌هه‌موو حاڵێكدا نابێت بكه‌وێته ژێر رای گشتیشه‌وه نه به‌چاكی نه
به‌خراپی
فەیسبووک
به‌روار: 19/02/2021
858 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|