سوپای تورک لە شاخی گارە ناتوانن بکشێنەوە و گەمارۆ دراون
سه‌رچاوه‌یه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان ( په‌كه‌كه) ڕایگه‌یاند توركیا شكستى هێنا له ڕزگاركردنى سه‌ربازه دیله‌كانى و ئێستا توركیا له گاره له دۆخێكدایه نه‌ده‌توانێت بكشێته‌وه نه‌ده‌توانێت پێشڕه‌وى بكات.
به‌رپرسێكى ڕاگه‌یاندنى په‌كه‌كه به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، توركیا شكستى هێناوه له ڕزگاركردنى سه‌ربازه دیله‌كانى له شاخى گاره گه‌ریلا گورزێكى لێوه‌شاندون نه‌ده‌توانن پێشڕه‌وى بكه‌ن نه‌ده‌توانن بكشێنه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سوپاى توركیا ده‌یه‌وێت سه‌ربازه‌كانى بكشێنێته‌وه به‌ڵام گه‌ریلا له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه بۆسه‌ى بۆداناون و به‌ته‌واوى گه‌مارۆدراون.
رۆژى 12/2/2021 هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، 35 سه‌ربازى توركیایان كوشتوه‌و رێگه‌شیان نه‌داوه توركیا سه‌رباز دابه‌زێنێته سه‌ر چیاى گاره.
شارپرێس
به‌روار: 14/02/2021
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|